ئادار 18, 2023 14:57 Asia/Tehran
  • تیاچوونی هەشت تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە پێکدادان لەگەڵ سوپای سوریا

سوپای سوریا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەشت تیرۆریستی لەنێو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی سوری ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی چەکداری سەر بە ھەیئەتی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە هەوڵی دزەکردنە ناو یەکێک لە ناوەندەکانی سوپای سوریا لە گەڕەکی باشووری ئیدلب (باکوری ڕۆژئاوای سوریا)دا بوون کە لەگەڵ هێزەکانی سوپادا تێکهەڵچوون و لە ئەنجام دا ٨ کەسیان لێ کوژرا.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: سوپای سوریا توانی بە بۆسەی پێشکەوتوو و چاودێریی وردو توانی ئەم گرووپە ناس بکات و بەپاڵپشتیی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی مەیدانی؛ هێزەکانی یەدەکی بەرەی نوسرە لە پشت بەرەی شەڕەوە بکاتە ئامانجی تۆپخانەو موشەک و ڕێگری بکات لە کنە کردنیان بۆ ئەم ناوچەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم هێرشە دوای کوژرانی هەشت تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەتەواوی پوچەڵ کرایەوە.

سەرپەیڤ