ئادار 19, 2023 15:54 Asia/Tehran
  • سەرکردەیەکی

سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە "ریف"ی دیمەشق شەهیدبوونی یەکێک لە سەرکردەکانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەهابی فەلەستین، سەرایا ئەلقودس، لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامێیی فەلەستین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە عەلی ڕەمزی ئەلئەسواد (تەمەن ٣١ ساڵ)، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم گروپە،بەیانیی ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕی سوریا لە ڕیفی دیمەشق بە زەبری  گولە شەھید کراوە.

ئەم بزوتنەوەیە بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکانی ئەم هەواڵە وتیشی: نیشانەکانی تیرۆرکردنی ئەم شەهیدە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دیارە.

پێشتر "خالید ئەلبەتش" ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاندبوو کە هەر هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری لەگەڵ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەو خێرا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ