نیسان 18, 2023 15:16 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا پێگەی تیرۆریستانی تێک و پێک دا

سەرچاوەیەکی هەواڵ هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای سوریای بۆ سەر بنکە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە ئەلوەتەن، سەرچاوەیەکی مەیدانی ڕایگەیاند کە یەکەکانی سوپای سوریا کە لە ڕیفی «حەماە» لە ناوچەی «کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان» چالاکی دەکەن، بە هێرشی تۆپخانە، بنکە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرەیان  لە گوندی «ئەلزیارە» کردە ئامانج.

ئەمەولە لایەکی دیکەوە یەکەکانی سوپای سوریا کە لە ڕیفی ئیدلب چالاکی دەکەن، بە هێرشی تۆپخانەی قورس بنکەو بارەگای تیرۆریستانیان لە ناوچەی «جەبەل ئەلزەوییە» لە ڕیفی باشووری ئیدلب کردە ئامانج.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە گروپە تیرۆریستییەکانی ناسراو بە ژووری ئۆپەراسیۆنی «فەتحولمۆبین»ی سەر بەبەرەی نوسرە،دوێنێ(دووشەممە) ھەڵیانکوتا بووە سەر بنکە سەربازییەکانی ناوچەی "کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان"و پێویست بوو سوپای سوریا بیدات وەڵامێکی گونجاویان بداتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیکە، یەکەکانی سوپای سوریا ھەروەھا بە مەبەستی لەناوبردنی بە تەواوەتیی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئۆپەراسیۆنێکی پاکتاوکردنیان لە «بادیە حەما» ئەنجامداوە.

 

سەرپەیڤ