نیسان 25, 2023 19:44 Asia/Tehran
  • سوریا بایکۆتە نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپای شەرمەزار کرد

دیمەشق بڕیاری یەکێتی ئەوروپای بۆ سەپاندنی سزای تاکلایەنەی نوێ بەسەر سوریادا شەرمەزار کرد و بە هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی دوژمنکارانە و شەڕی دژی ئەم وڵاتە زانی.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە درێژەی ھەڵوێستی دوژمنکارانەو دەستوەردەرانەی لە کاروباری وڵاتانی دیکە بڕیاری دا ٨ دامەزراوە و ٢٥ کەس لە پێڕستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی سوریا زیاد کات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە ئیدیعا و درۆکانی خۆی دووپاتدەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێنراون، بەربەست نین لە بەردەم دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان یان دەستڕاگەییشتن بە خۆراک و کەرەستەی پزیشکی، بەڵام ئەم سزایانە مەترسییەکی جددین بۆ سەر ژیان و گوزەرانی گەلی سوریا و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی وڵات هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردەوه کە،  بەردەوامیی بانگەشەی درۆ و هەڵوێستەکانی شەڕاشۆیانەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕێگریکردن لە چەسپاندنی سەقامگیری لە سوریا دوای شکستی پیلانەکانی دژ بە سوریا هەرگیز ناتوانێت کات بگەڕێنێتەوە دواوە یان هیچ کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر هەوڵەکانی سوریا بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی دژی ئەم وڵاتە.

لە ئێستادا ٣٥١ کەس و ٩٠ قەوارەی پەیوەندیدار بە حکومەتی سوریا لە سەر بنەمایەکی درۆینە خراونەتە پێڕستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا.

سەرپەیڤ