پێشوازیی فەرمیی «بەشار ئەسەد» لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی
May 03, 2023 11:32 Asia/Tehran
ئاھەنگی پێشوازیی فەرمیی سەرۆک کۆماری سوریا لە «ئایەتوڵڵا ڕەئیسی» لە کۆبینای کۆشکی گەلی دیمەشق بەڕێوەچوو.
«ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم رەئیسی» کە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی بانگێشتنی فەرمی و بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی دوو ڕۆژە گەییشتە سووریا، بە فەرمی لەلایەن «بەشار ئەسەد» لە کۆشکی گەل پێشوازیی لێکرا.
لە ئاھەنگی پێشوازی کردنە فەرمییەکەدا سەرەتا سرودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدراو دوای تێپەڕینی ھەردووک سەرۆک کۆمارەکە بە بەردەم ڕیزی سەربازیی یەکەی ئاھەنگەکەدا، «ئایەتوڵڵا ڕەئیسی» و «بەشار ئەسەد» بەرپرسانی باڵای یاوەری خۆیانیان بە یەکتر ناساند.
دوای ئاھەنگی پێشوازییە فەرمییەکە، کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی هەردووک وڵات بە سەرۆکایەتیی ھەردووک سەرۆک کۆمارەکە بەڕێوەدەچێت.