May 04, 2023 13:56 Asia/Tehran
  • گفتوگۆی گەرم و گوڕی زانایانی سوننەی سوریا لەگەڵ ڕەئیسی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی سوننەی سووریا کۆبووەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییەکی ستراتیژی لەگەڵ سوریادا هەیەو پشتیوانیی تاران بۆ حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە بە درێژایی قیرانەکەی سوریاو یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییە جۆربەجۆرەکاندا دەربڕی ئەم ڕاستییەیە.

پەیوەندییەکانی نێوان سوریاو ئێران لە دوای شکستی داعش ئێستا بەربڵاوتر بووە و ئاسۆیەکی ڕوون  بۆ پەرەپێدانی ئەم پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا دەرکەوتووە.

بۆیە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، سەیید ئیبراهیم ڕەیسی، ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای داگری بەرپرسانی سیاسی و ئابووری گەشتێکی بۆ ئەو وڵاتەکە کرد.

لەم ڕووەوە و بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی»، لە ڕەوتی دووھەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ سوریا ئامادەی کۆڕێکی زانایانی سوننەی ئەم وڵاتە بوو.

سەرپەیڤ