گەڕانەوەی ورده وردەی ئاواره سورییەکان له تورکیاوه
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ڕووسیا، ئێران و سوریا لە مۆسکۆ، تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیوم، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا لە مۆسکۆ کە سبەی ١٠ی مای بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند کە، ئەم کۆبوونەوەیە تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی سوریا و دابینکردنی ھەل و مەرجی گەڕانەوەی سەلامەتی پەنابەرانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان.
«چاوشئۆغڵو» بە ئاماژە بۆ گەڕانەوەی ٥٥٠ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیاوە بۆ ناوچەکانی باکووری سووریا ڕایگەیاند: پەنابەرانی سووری لە چەند نۆرەدا بە پێی پلانێکی دیاری کراو دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
«چاوشئۆغڵو» هەروەها جەختی لە گرنگیی هاوکاریی هاوکات لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا لەپاڵ حکومەتی سوریا کردەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەرەو وڵاتەکەیان.