May 23, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا ڕێگری کرد لە تێپەڕبوونی کاروانە ئەمریکییەکان بە حەسەکەدا

هێزەکانی سوپای سوریا لە خاڵێکی پشکنین لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕێگرییان لە تێپەڕینی پێنج زرێپۆشی ئەمریکی کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە، ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، سەربازانی سوپای سوریا لە خاڵێکی پشکنینی سەر بە سوپای سوریا لە گوندی " قوبور ئەلغەراجنە"ی سەربە ناحیەی "تەل تەمر" لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕێگرییان کرد لە پەڕینەوەی پێنج ترۆمبیلی زرێداری ئەمریکی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیرۆریستانی ئەمریکی ناچار بوون بەبێ شەڕ پاشەکشە بکەن.

پێشتریش هێزەکانی سوپای سوریا کاروانێکی سەربازیی ئەمریکیی داگری چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگرێکی بچووکیان پاشەکشە پێ کردبوو کە لە هەوڵی چوونە ناو ناوچەی مۆنسیف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ بوو.

حکومەتی سوریا گەلێک جار ڕایگەیاندبوو کە بوونی ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە داگیرکارییە و دەبێت سوریا بەجێ بهێڵن.

سەرپەیڤ