ته‌مووز 19, 2023 13:42 Asia/Tehran
  • قەیرانی ئاو لە حەسەکە؛ تورکیا ئاوی لە یەک میلیۆن ونیو مرۆڤ گرتۆتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی فوڕات نیوز، دەیان تەنکەر ئاو لە قامیشلۆ و رەقە دەنێردرێتە حەسەکە بۆ خواردنەوەی ئەو خەڵکەی ، کە تورکیا ئاوی بەسەریاندا داخستووە

دەوڵەتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەئەنقەرە لە ساڵی 2019ەوە تا ئێستا زیاتر لە 36 جار ئاوی وێستگەی عەلووک یان گرتۆتەوە کە ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لەم شارە دابین دەکات.

لەدوای گەرم بوونی پلەی هەوا ، خەڵکی حەسەکە زیاتر لە جاران تووشی کێشەی نەبوونی ئاو هاتوون.

خورشید عیسۆ،هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوی قامیشلۆ ڕایگەیاند: بڕیار دراوە هەفتانە بە تەنکەر ئاو بهێنرێتە ئەم ناوچەیە بەڵکوو تۆزێ لە ئازاری خەڵکی حەسەکە و دەوروبەری کەم بێتەوە

 

سەرپەیڤ