شوبات 10, 2024 12:45 Asia/Tehran

هەواڵدەریە سوریایەکان رایانگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ چەند خۆفڕی شەڕکەر لە دەوری شاری دیمشق.

هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ چەند خۆفڕی شەڕکەر لە دەوری شاری دیمشق.

چەند هەواڵدەریەکیش ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دەوری ڕۆژئاوای شاری دیمشق بیستراوە.

هەواڵدەری سانا لەزمان سەرچاوەیەکی سەربازی سوریاوە ڕایگەیاند کە نزیکەی کاتژومێر دو و دە خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو خۆفڕ لەلای دەڤەری جەوڵانی داگیرکراوەوە سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندوە کە هێزی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵیان ڕوبەڕوو بونەوەو لە ڕۆژئاوای دیمشق خستویانە خوارەوە.

سەرپەیڤ