شوبات 14, 2024 07:00 Asia/Tehran

لە درێژەی کاردانەوە ناوچەییەکان بە دەسدرێژکارییە هۆڤانەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر رەفەح لە باشوری غەززە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دەسدرێژکارییە دڕندانە، لەمەڕ شوێنهاتی کارەساتباری هەرچەشنە نەخشەو پیلانێکی رژیمی داگیرکەر بۆ هێرشکردنەسەر رەفەح وشداریی دا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ ڕێگەدانی ئەمریکا بە رژیمی زایۆنیستی بەمەبەستی جێبەجێکرانی وەها گەڵاڵەیەکی مەترسیدار و نامرۆیانە، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئاسایش و سەقام لە ناوچەدا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەحاند شوێنهاتی کارەساتباری هەرچەشنە پەلامارێکی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح لەسەر ژیانی کەسانی مەدەنی لەوان ژنان و منداڵان، وشداریی داو ڕایگەیاند؛ بڕیاری رژیمی زایۆنی بۆ هێرشکردنەسەر رەفەح، پێشێلکرانی مەترسیداری یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ویاسا مرۆییەکانە.

ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند؛ ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان بۆ چەندەمین جار، لەباری ئەخلاقییەوە، بابەتێکی ڕەتکراوەو ئیدانەکراوەو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ پاڵپشتیی لەو خەڵکە بکاو بارودۆخ خۆش بکا بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و پێداویستییە مرۆییەکانیان بەخێرایی و بۆ هەمیشە دابین بکات.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها پێی داگرت؛ ئێمە داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی لە دیوانی نێونەتەوەیی داد دەکەین رژیمی داگیرکەر ناچار بکا، دەست هەڵگرێ لە ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین و سەرۆک و بەرپرسە فاشیستەکانی ئەو رژیمە دادگەیی بکەن و ئەوان بە بەرپرسی شوێنهاتە کارەساتبارەکانی کرانەئامانجی خەڵکی سیڤیل و دامەزراوەو ناوەندە ناسەربازییەکان لە کەرتی غەززە بزانن. 

سەرپەیڤ