شوبات 24, 2024 14:00 Asia/Tehran

سووریا لەدژکردەوە بەرامبەر بە بوونی شەرخوازانەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەتایبەت لەنێو خاکی وڵاتەکەی، وریایی دا کە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکی پەیامێکی ڕاشکاوە بە جەوبایدێن کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

نوسینگەی نوێنەرایەتی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە کۆماری عەرەبی سووریا دیسانەوە پێداگری دەکاتەوە کە بوونی هێزە ئەمریکیەکان لەنێو خاکی وڵاتەکەی ناڕەواو نایاسایی و پێشێلی ئاشکرای جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکانە.

نوسینگەی نوێنەرایەتی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەگەیەنێ کە بوونی ناڕەواو سەربازیانەی ئەمریکا وەک سیاسەتی بشێوکردنی ئەو وڵاتە بۆوێنە پاڵپشتی لە ئامێرە تیرۆریستیو میلیشیاجیاخوازەکان و تاڵانی بەردەوامی سامانی نیشتمانی سووریاو ئەو لێکەوتە کارەساتبارەیە کە بەشێوەی ملهوڕانەو یەکلایەنخوازانە دایدەسەپێنێ بەسەر خەڵکی سووریاداو هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا پەیامێکی ڕاشکاوە بە جەوبایدێن  کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی بکشێنێتەوە. 

سەرپەیڤ