شەڕ پێکدادانی قورسی نێوان سوپای سوریا و تیرۆریستان
حەوتەمین ڕۆژی ڕووداو گۆڕانکارییەکانی سووریا لە کاتێکدا تێدەبەڕێ کە هەواڵەکان باس لە پێشڕەوی مەیدانیی سوپای سووریا لە ئیدلیب و حەماە دەکەن.
ژێدەرە سوورییەکان باسی شەر پێکدادانی قورسی نێوان سوپای سوریا و تیرۆریستان لە دەڤەری حەماەیان کردووە کە لەو شەڕ و پێکدادانانە دا دەیان تیرۆریست کوژراون و یان بریندار بوون. فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا و سووریاش دەستیان داوەتە بۆردومانکردنی دەڤەری باشووروی و باکووری حەماه کە بە هۆی ئەو بردومانانەوە دەیان تیرۆریست کوژراون و یان بریندار بوون و کەرەستە جەنگیەکانیان تیا چووە .
سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆریستان تا بیست کیلۆمەتر لە شاری حەماە پاشەکشە پێ بکات و هەروەها هەتا باکووری ڕۆژاوای حەماە و نزیکی ناوەندی سەرەکی سەقامگیربوونی تیرۆریستان پێشڕەوی بکەن. سوپای سووریا چوار ئەندامی ئەنجومەنی ناسراو بە ئەنجومەنی لەشکەری دەیرەزور لە هێرشی ئەمڕۆی ئەم هێزانە بۆ سەر دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر گرتووە. سوپای سوریا هەروەها مۆڵگەی تیرۆریستانی "هەیئەتی تەحریرو شام"ی لە جادەی حەلەب بەرەو دیمەشق دایە بەر هێرش و هەموو ڕاکرتهاوێژەکانی تیا بردن. هەروەها هێزی یەدەگ و یارمەتیدەری حەشدی شەعبی عێراقیش بۆ پاڵپشتی کردنی هێزەکانی سووریا لە شەڕی حەلەب گەیشتە ئەم وڵاتە. هاوکات میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاندووە؛ گرووپی ناسراو بە ئەنجومەنی لەشکەری دەیرەزور سەر بە کوردەکانی سوریا لەگەڵ سوپا و هێزی هاوپەیمانی سوریا لە دێرەزور شەڕ و پێکدادانیان کردووە. سوپای سوریا پێشتر سەبارەت بە جموجوڵی سەربازی ئەم هێزانە لە دێرەزور وشداریدا بوو ئەوە لە کاتێک دایە کە ملیشیا کوردەکانی ناسرا بە هەسەدە ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێککەوتن لەگەڵ تیرۆریستان، سەد و پەنجا کیلۆمەتری چوار گۆشەی دەڤەری حەلەبیان ڕادەستی تەحریروشام کرد.