ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆرنی ئەرتەشی سووریا دژی تیرۆریستان
ئەرتەشی سوریا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆرن و نیشتنەوەی پەرەشوتەکان توانی چەند خاڵێکی ستراتیژیکی لە دەوروبەری "حەما" کۆنتڕۆڵ بکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "سپۆتنیک": ئەرتەشی سوریا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هیلیبوڕن و نیشتنەوەی پەرەشوتەکانی خۆی ، بنکەی تیپی هەشتاو حەوت" و فڕۆکەخانەی سەربازیی "حەما"ی کۆنترۆڵکردەوە . هەروەها سوپای سوریا پەلاماری تیرۆریستەکانی حیزبی تورکستان، ئوزبەکەکان و تاجیکەکانی بۆ سەر دەڤەری لازقییە ی بەرپەرچ دایەوە . لە هەواڵێکی دیکەدا، ئەرتەشی سوریا هێزەکانی خۆی لە ناوچەکانی ئەلرەبیعە و مەسیاف لە باکوریترین شوێنی حەمای جێگیر کردووە و گورزی قورسی لە تیرۆریستان وەشاندووە .
یەکینەکانی سوپای سوریا لە باکووری ڕۆژئاواوە پێشڕەوی دەکەن بۆ ناو شاری حەما و دەیان تیرۆریستی چەکداریش لە کاتی هەوڵدان بۆ دەچوونە دەر لە شاری حەما کەوتنە ناو بۆسەی ئەرتەشی سوریاوە و کوژران و بریندار بوون . ئەرتەشی سووریا توانی لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٣٠٠ تیرۆریستی چەکدار لە "ئیدلب" و "حەلەب" و "حەما" کو بکوژێت و لەناویان ببات .