بۆردمانی هەماری تیرۆریستان لە ئیدلەب
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری هەماری چەکەمەنی تیرۆریستانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب بۆردمان کرد.
سەرچاوە ئاسایشیەکانی سووریا ڕایانگەیاند فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری هەماری چەکەمەنی تیرۆریستانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب بۆردمان کرد لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند : ئەو هەواڵانەی وا گرووپە تیروریستەکان لە ڕێگای تۆڕە کومەڵایەتیەکان و مێدیاکانی خۆیانەوە بە مەبەستی توقاندنی خەڵک لە دەڤەری دیمەشق بڵاوی دەکەنەوە ڕاست نیە . ئەو سەرچاوە سەربازییە ڕایگەیاند : هەواڵی هاوپەیوەند بە پاشەکشێ هێزە چەکدارەکان ی سوریالە دەڤەری دیمەشق پووچ و بێ بنەمایە. بە پێی هەواڵێکی دیکە سەرچاوە سووریاییەکان وێڕای وەدروخرانەوەی هەواڵی گەیشتنی گروپە چەکدارەکان بۆناوچەی قەڕیتین لە باشووری ڕوژهەڵاتی حومس هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ڕاگیرا نی فڕینەکان لە فڕگەی دیمەشقیان وەدرو خستەوە لە لایەکی دیکەوە سانا بە گێڕانەوە لە سەرۆکی فڕۆکەوانیی سووریا ڕایگەیاند فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق بە هەموو توانایەوە درێژە ئەداتە چالاکی خۆی و ئەو شتەی وا بڕێک لە مێدیاکان سەبارەت بە ڕاگیرانی چالاکی فڕگەکان بڵاویان کردووەتەوە بێ ناوەڕۆک و درۆیە . سەرۆکی فڕۆکەوانیی سوریا وتی : دۆخی فڕینەکان و فڕگەکان ئاساییە .