May 02, 2025 17:28 Asia/Tehran
  • بۆردومانی لازقییەی سوریا لەلایەن فڕۆکەکانی رژیمی زایۆنی

بەپێی ڕاپۆری میدیا عەرەب زمانەکان، فڕۆکەکانی سوپای رژیمی زایۆنی، ئەمڕۆ هەینی بەندەری لازقییە لە رۆژاوای سوریایان بۆردومانکرد.

فڕۆکەکانی سوپای رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ بەندەری لازقییە لە رۆژاوای سوریایان، بۆردومان کرد. هاوکات کەناڵی ئەلجەزیرەش ڕایگەیاند، هێرش کراوەتەسەر مەزرایەک لە نزیک شاری سوەیدا لە باشوری سوریا. کەناڵی هەواڵیی"راسد"یش ڕایگەیاند، ئەو هێرشە لەلایەن خۆفڕێکی سوپای رژیمی زایۆنی ئەنجامی گرت کە کوژران و بریندار بوونی چەند کەسی بەدواوە بوو.

شیاوی ئاماژەیە، ئەو هێرشانە پاش ئەوە ئەنجام دەگرێ کە دەورووبەری کۆشکی سەرۆک کۆماریی لە دەمشقیش بەرلەوە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی هێرشی کرابۆ سەر.

رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشی کردەسەر بینایەکی هەڵکەوتوو لە٤٠٠مەتریی کۆشکی سەرۆک کۆماریی سوریا لە شاری دەمشق. 

سەرپەیڤ