ئه‌یلوول 28, 2025 19:04 Asia/Tehran
  • نیۆیۆرک میوانداریی تێڕۆریستی جاران و سەرکردەی ئێستا

ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی چین لە ڕاپۆڕتێکی شیکاری دا باسی ئەوە دەکا جەولانی تێڕۆریست چلۆن بۆتە شەریکی ئەمریکا و لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان فەڕشی سووری بۆ ڕاخرا!  

ئەو وتارە بەگاڵتەجاڕانە باسی ئەو ڕووداوە دەکا و بێبنەما بوونی دروشمەکانی ئەمریکا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تێڕۆر دەخاتە ڕوو.


ماڵپەڕەکە نووسیوییەتی دیمەنی گاڵتەجاری نیۆیۆرک پیشانی داین کە تێڕۆریستێک کە دە میلیۆن دۆلار بۆسەری خەڵات دیاری کرابوو ئێستا وەک سەرۆکی سوریا پێشوازی لێکراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و کۆمەڵێک ڕایەداری باڵای وڵاتانی ڕۆژئاوایی ، زیندانیکراوەکەی جارانیان وەک میوانێکی گرینگ لەئامێز گرت و بەمجۆرە شوناسی دووفاقی و  پڕله درۆ و ریاکارانەی (بەرەنگاربوونەوەی تێڕۆریزم)ی خۆیان ئاشکرا کرد. 

لەهەمووی خۆشتر و فشەتر ئەوەیه کە تا ئێستاش ڕێکخراوەکەی جەولانی(تەحریرولشام) لە لیستی ڕەشی تێڕۆری نەتەوەیەکگرتووەکان دایە.

سەرپەیڤ