نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای ئاماژە بە سەفەری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران، وتی: ئەنجامی بەرایی ئەو سەفەرە کە سێ تەوەری ئابوریی، ئاسایشی و سیاسی لەخۆگرتبوو، ئەرێنی بووە.
مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای سەردانە فەرمیە دوو ڕۆژیەکەی ناوبراو لە تاران ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە تاران وتی کە سەفەرەکەی بۆ ئێران گرینگ و بەسوود بووە. ناوبراو ڕایگەیاند: بە بڕوای من ئەم سەفەرە خاڵەدەسپێکێکی تازە دەبێ لە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
دیداری نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سەردار سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرووی شاندێکی باڵاوە پێکهاتوو لە کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە، گەیشتە تاران.
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: هۆی دواکەوتن لە درانی مووچە، بەهۆی بوونی کێشە لەو لیستانەدا بوو کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرابوو.
ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، وتی: پشتگرییەکانی ئێران لە کوردەکان چ لە سەردەمی رژێمی سەددام، چ قەڵاچۆی هەڵەبجەو هێرشی داعش ئەوە دەسەلمێنێ کە ئێران، پاڵپشتێکی مەزن و دۆستی رۆژانی سەختی عێراق و کوردستانە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی دۆستانەدا لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش دیدار و وتووێژی کرد.
نێچیرڤان بارزانی لە سەفەرێکی فەرمی بۆ تاران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران لەوان "حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی"ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، "سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆک کۆمار و "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارکرد.