-
دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەیاری: ئێران لەهەمبەر دوژمنی تەیارکراو بە هەموو تەکنۆلۆژیاکان، ڕاوەستا
ئهیلوول 05, 2026 18:42سەرۆکی ئەرکان و یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران وتی: دەبێ شانازی بەخۆمانەوە بکەین و سەرمان بەرز بکەینەوە، چونکە لەهەمبەر دوژمنێکدا ڕاوەستاوین کە هەموو کەرەستەو تەکنۆلۆژیای جیهانی لەدەست دایە.
-
تووڕەیی سێناتۆری ئەمریکی لە لێدوانی جێگری ترەمپ لەبارەی شەڕ دژی ئێران
ئهیلوول 05, 2026 17:26"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی بەتوندی ڕەخنەی گرت لەو قسەی "جی دی ڤەنس" کە شەڕ لەگەڵ ئێرانی بە "شەڕ" نەزانیبوو.
-
بەقائی ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی شەڕ
ئهیلوول 05, 2026 16:16وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا وتی: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی بەرەی شەڕ ، شەڕێک کە هەرگیز ئێوە هەڵتان نەبژاردووە.
-
عەراقچی ڕوو لە هاوشانە ئۆردۆنییەکەی: ئێران تا کەی چاوەڕێ بێ بۆ ئەوەی وەڵامی دەسدرێژکاران بداتەوە؟
ئهیلوول 04, 2026 19:17عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەمدواییەی هاوشانە ئۆردۆنییەکەیدا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: بە بۆچوونی وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، تا کەی دەبێت ئێران چاوەڕێ بێ تا وەڵامی ئەو دەستدرێژکارەی بداتەوە کە نە ڕێز لە سەروەری وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و نە لە سەروەری ئێرانیش؟
-
ڕۆیتێرز: مووشەکی ئەمریکایی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە ئێرانی پێکاوە
ئهیلوول 04, 2026 17:44ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە چوار کارناسی چەک و کەرەستەی جەنگی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا راستەوخۆ ئاهەنگی زەماوەند و هاوسەرگریی لە سیریکی ئێرانی پێکاوە. چاک شۆمەر ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش خوازیاری دەسپێبوونی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە لایەن سێنتکۆمەوە بوو سەبارەت بە پەلاماردرانی ئاهەنگێکی شایی و گۆڤەند لە گوندی کۆهستەک"ی سەر بە بەندەری سیریکی ئێران.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەدرەوەی ئێران: هێرشی بەرگریکارانەی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە
ئهیلوول 04, 2026 16:52ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بەپێچەوانەی ئەمریکا کە پەلاماردانی ئامانجی مەدەنی و ناسەربازیی کردووە بە شێوەی هەمیشەیی شەڕە نایاساییەکانی خۆی، هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە، راپۆرتە فەرمییەکەی قەتەریش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ.
-
پێداگریی سپای پاسداران لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە سەرانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ڕەشی هێرشەکانیان بۆ سەر شایی و زەماوەند لە وڵاتانی جیهان
ئهیلوول 03, 2026 13:45ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە لیستی تاوانەکانی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکانی زەماوەند و هاوسەرگیری لە وڵاتانی جۆربەجۆر ڕایگەیاند کە دەبێت بەرپرسانی ئەمریکا وەڵامی بیروڕای گشتی جیهان بدەنەوە.
-
ڕەخنەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سپیکرانەوەی جەنایەتەکانی زلهێزان لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ئهیلوول 03, 2026 12:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵوێستی ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بەوەی کە گوایە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو بووە لە پێشگری بە ڕوودانی شەڕ لە نێوان زلهێزەکاندا، وتی: ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە نەک هەر پاساو بۆ هەموو شەڕێک دەهێنێتەوە، بەڵکوو جەنایەتەکانی زلهێزانی جیهانیش سپی دەکاتەوە. باڵیۆز و کارداری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری جەنایەتی جەنگییە.
-
پشتیوانی دەربڕینی ڕووسیا بۆ گەلی ئێران
ئهیلوول 01, 2026 18:58سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بیشکێکی پایتەختی قرقیزستان ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.
-
شەهباز شەریف: دەسدرێژیکردنە سەر ئێران سەرچاوەی قەیران لە ناوچەکەیە
ئهیلوول 01, 2026 18:35سەرۆکوەزیرانی پاکستان وتی: پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەندامێکی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە سەرەتای ئەمساڵدا قەیرانێکی گەورەی لە ناوچەکەدا لێکەوتەوە و جەخت دەکەینەوە کە تاکە ڕێگاچارە دیپلۆماسییە.