-
لەبەر شەڕی ئێران؛ ١٠٠ ملیار دۆلار تێچووی زێدەی وزە بۆ ئەمریکییەکان
ئهیلوول 09, 2026 19:10کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە: بەپێی پێوەرێکی تێچوون کە زانکۆی براون بڵاویکردووەتەوە، بەکاربەرانی ئەمریکایی لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی دژی ئێرانەوە ٥٥ ملیار دۆلاری زیاتریان خەرجی بەنزین کردووە، واتە بە شێوەی مامناوەند ٤٢٢ دۆلار بۆ هەر ماڵێکی ئەمریکی.
-
وەزارەتی دەرەوە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد
ئهیلوول 09, 2026 17:44وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی ئێوارەی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن گەمییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بە تووندی ئیدانە کرد.
-
داننانی سەرچاوەکانی پنتاگۆن بە توانای بەرزی درۆنیی ئێران
ئهیلوول 09, 2026 17:42ماڵپەڕی سترایپس کە نزیکە لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران قورسە و تێچووی زۆری دەوێت، نووسیویەتی: توانای ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی جبەخانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، ئەو پرسیارەی خستۆتە ڕوو کە ئایا بنکە گەورەکانی ئەمریکا ئێستاش هەر بە کەڵک دێن و بەکارهێنانیان گونجاوە یا نا.
-
ئۆپەراسیۆنی سزاداەرانەی سپای پاسداران دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە ئۆردۆن
ئهیلوول 09, 2026 16:44ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە ئ هێزی ئاسمانیی سپا ۆپەراسیۆنێکی سزادەرانەی دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە لە ئوردن ڕاگەیاند ئەنجام داوە، ئەم بنکەیە شوێنی سەقامگیربوون و ئامادەکارییە بۆ فڕۆکە جەنگییە ئەمریکاییەکانی F-35 و F-16 و F-15. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە کە سەربازانی ئەمریکایی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئۆردۆن زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
-
ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز کەوتە داوی سپا
ئهیلوول 09, 2026 08:10هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز خستۆتە داو.
-
مردنی ٥٠ دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەمریکا
ئهیلوول 08, 2026 16:27لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن، گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش شەپۆلی ئیدانە و شەرمەزار کرانی جیهانی بەدواوە بووە.
-
نوێنەری پێشووی عێراق: واشنگتۆن بۆ سەپاندنی شەرتەکانی، کەمڵانی کابینەی بەبارمتە گرتووە
ئهیلوول 05, 2026 18:12نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەقاوی دا، ئەمریکا بەخستنەژێر گوشاری حکومەتی عێراق، کەمڵانی کابینەی تازەی بە قەبووڵکردنی شەرتەکانی واشنگتۆن مەرجدار کردووە، شەرت و مەرجێک کە ئامانجی یەکجاریی، چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق ڕادەگەیێندرێ.
-
چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا
ئهیلوول 05, 2026 17:29ڕاپرسییە تازەکان دەریدەخەن، نەفرەت لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا، تادێ زیاتر دەبێ.
-
تووڕەیی سێناتۆری ئەمریکی لە لێدوانی جێگری ترەمپ لەبارەی شەڕ دژی ئێران
ئهیلوول 05, 2026 17:26"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی بەتوندی ڕەخنەی گرت لەو قسەی "جی دی ڤەنس" کە شەڕ لەگەڵ ئێرانی بە "شەڕ" نەزانیبوو.
-
بەقائی ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی شەڕ
ئهیلوول 05, 2026 16:16وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا وتی: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی بەرەی شەڕ ، شەڕێک کە هەرگیز ئێوە هەڵتان نەبژاردووە.