«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ لە ئاراستەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پێی داگرت.
وتهبێژی هێزهکانی هاوپهیمانیی نێونەتەوەیی له عێراق و سووریا لهبارهی زیانهکانی هێزی هاوپهیمانان له ئهنجامی هێرشه مووشهکییهکهی سەر شاری ههولێری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له ئهنجامی ئەو هێرشه موشەکییانە شهش بریندار و کوژراوێکمان لێ کهوتووهتهوه.
سەرچاوە کوردییەکان باسی ھەڵاواردنی دژی کوردانیان کردووە لەمەڕ دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە تورکیا.
«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕۆژی پێنج شەممە بانگەشەی کرد،دیپلۆماسیی ئەمریکا گەڕاوەتەوە.
لە بەرانبەر هەوڵەکانی تایوان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە چین، پەکین هەڕەشە دەکات و دەڵێت، “ئەو هەوڵ و هەنگاوە واتە هەڵگیرساندنی جەنگ.”
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: کێبەرکێکانی تۆپی پێی ئافرەتانی پاڵەوانی ئاسیا سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ بە میوانداریی ھیندوستان بەڕێوە دەچێت.
«ئانتۆنی گۆتریش» سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندووە کە، ئەوەی ڕاستی بێت لە ئێستادا ترسی ئەوەم ھەیە کە دنیا بە سەر دوو کەرتی بە تەواوی جیاواز دابەش بکرێت.
مونتەدای ئابووریی جیھانی ناسراو بە جڤینی داڤوس ئەمڕۆ دوشەممە لە سای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابوریی جیھانی بە شێوەی ئۆنلاین دەستی بەکار کرد .
ئەستێرەی ئێرانیی باسکەی سیچوان وەک باشترین یاریزانی بیانیی حەوتەی لیگی چین دەستنیشانکرا .
یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: وڵاتەکەی ڕۆڵی تاقمی «٧٧»ی بۆ کۆتایی ھێنان بە تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکان و داگیر کرانی خاکی سووریای بە ھەند گرتووە.