-
پێداگری گۆترێش کرد لەسەر بەرگرتن لە شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین
ئهیلوول 28, 2024 08:09ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کلیلی کۆتایی هێنان بە توندو تیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەوەیە کە بەربگیرێ بە شەڕی ناوچەیی.
-
پەرەی پەلامارەکانی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی داگیرکراو
ئهیلوول 28, 2024 07:46حیزبوڵڵای لوبنان لەدوای پەلامارە دڕندانەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەڤەری زاحیەی بەیروت ٦٥ ڕاکێتی به ره و شارۆچکە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو هاویشت.
-
سێهەمین هەڵمەتی خۆڕاگری عێراق بۆسەر باکوری خاکی داگیرکراو
ئهیلوول 28, 2024 07:35خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو و گوڵانی داگیرکراو.
-
ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٢ هەزار کەس نزیک بۆوە
ئهیلوول 28, 2024 07:32ئەگەرچی داگیرکەرانی زایۆنی بۆردومانی لوبنانیان تاوپێداوە، بەڵام ئەو بابەتە، ڕێگر نەبوو لەبەردەم درێژەی پەلامار و کۆمەڵکوژیی لە کەرتی غەززە لە ٣٥٧ـەمین رۆژی شەڕداو ئەو پەلامارانە بێ وەستان، درێژەیان هەیە.
-
پەلاماری بەردەوامی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت
ئهیلوول 28, 2024 07:22میدیاکانی جیهان ڕایانگەیاند کە پەلاماری ئەرتەشی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل هەروا بەردەوامە.
-
عێراقچی: با ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی خێرا هەڵبگرێ
ئهیلوول 28, 2024 07:13وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە کارامەنەبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی لەهەمبەر ڕاگرتنی قەڵاچۆکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو لوبنان وتی هۆکەی ئەوەیە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی هیچ نرخێک دانانێن بۆ گیانی خەڵکی ناوچەکەمان و ئاشتی و سەقام لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
-
ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە
ئهیلوول 28, 2024 06:41وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.
-
ئامادەباشی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری جیهان
ئهیلوول 28, 2024 14:05کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی وئامادەباش لە باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە سەرانسەری جیها ن دوابەدوای پەلاماری دوێنێ هەینی بۆ سەر بەێروت هەواڵی دا
-
پزشکیان : ڕەنگە دۆخی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت
ئهیلوول 26, 2024 13:11سەرۆک کۆماری ئیران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بیرمەندی باڵای ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕۆژاواییەکان بە لووتبەرزی خۆیان بوونە هۆکاری شەڕی ئۆکراین و ئێستا بە درێژکردنەوەی شەڕ بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن.
-
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 12:32کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە داخوازی فەرەنسا بۆ لێکدانەوەی پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و فەرەنسا پێشنیاری ئاگربڕێکی کاتیی ٢١ ڕۆژەی دا بە هاوکاریی ئەمریکا لە پێناو گەیشتنە ئاگربڕێکی هەمیشەیی.