تیپی کوڕانی ئیسکواشی ئێران گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی لە کێبەرکێکانی ئیمارات دا.
ئەندامێکی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام دا بە سەرکەوتن بە سەر پاڵەوانی ئاسیا لە وڵاتی کازاخستانەوە، میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیای کردە مل.
یانەی تۆپی پێی «فارست گرین ڕاوێرز»ی ئینگلیس وەک نیشانەی پشتگری لە گەلی فەلەستین، ئاڵای فەلەستینی لە سەر سەکۆکان لە یارییەکی فەرمی دا شەکاندەوە.
نوێنەرانی ئیسکواشی ئێران توانییان خۆیان بگەیەننە ڕیزی ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی کێبەرکێکانی ئیمارات.
«ناسر عەلیزادە» فەرەنگی کاری کێشی ٧٨ کیلۆگرامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە فیناڵی ئەم کێشەدا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا وێڕای سەرکەوتن بە سەر خەنیمە ئۆزبەکستانییەکەی خۆی، میدالیای زێڕی بردەوە.
تیپی «فولاد»ی خوزستان بە سەرکەوتن بە سەر «ئاھال»ی تورکمەنستاندا بوو بە سەرپەڕی گروپی سێھەم.
تیپی ئافرەتانی ئێران لە کۆتایی سێھەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی تیرھاویشتنی برازیل لە بواری دەمانچە، توانی بە شکست پێ ھێنانی خەنیمەکەی لە قۆناغی کۆتایی دا، میدالیای زێڕ بباتەوە.
تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران میدالیای برۆنزی کێبەرکێی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیلی بردەوە.
کچانی تنیسکاری ئێرانی لە کێبەرکێی بەرایی جیھان «بیلی جین کاپ» لە بەرامبەر تیمەکەی مەنگۆلیا سەرکەوتنیان تۆکار کرد.
ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ لە مێژووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ناوی خۆی تۆمار کرد.