ئه‌یلوول 17, 2017 16:24 Asia/Tehran
  • روحانی: کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە جیهان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەرفەتێکی شیاوە بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە گوێی جیهان و سڕینەوەی دڕدونگییەکانی ئەگەریی بیروڕای گشتیی ئەمریکا و رۆژاوا.

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی یەکشەممە  بەرلە بە جێ هێشتنی تاران بەرەو نیۆیۆرک  بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتا و دووهەمین  کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نێو کۆڕی پەیامنێران وتی : سەرباری وتاردان لە کۆگەی  گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرپرسی  میدیاکانی گشتیی ئەمریکا، سیاسەتڤانان و بەرپرسانی هزرگەکانی ئەمریکا و ڕێبەرانی ئیسلامیی ئەمریکا و ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژ دەکات و هەڵوێستی ئێران شی دەکاتەوە  .

روحانی هەروەها وتی : لەم سەفەرە لەگەڵ تەواوی ئەو سەرۆکانەی  کیشوەرەکان کە ئامادەی دانیشتنەکەن بە قەدەر هەل و دەرفەت دیدار دەکەین و لە دیدارەکاندا  سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوولایەنە، پرسەکانی ناوچەیی، بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی و پرسی کوشت وبڕی  موسوڵمانانی میانمار  وتووێژ دەکات  .

ناوبراو وتیشی: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی  کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆبوونەوەیەک لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەبارەت بە کوشتنی  موسوڵمانانی میانمار و کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی  ژینگە و ئاو و هەوا پێک دێت  .

سەرۆکی  هێزی بەڕێوەباریەتیی ئێران لە درێژە دا هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێک بە قازانجی ئاسایش، سەقام و گەشەی  ناوچەکەو جیهان زانی و وتیشی : نەیارانی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بەرتەسکن  .

حەسەن روحانی  هەروەها بە ئاماژەدان بە پڕۆپاگەندەی هەمیشەیی و نەرێنیی ڕۆژاوا بەتایبەتی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی :  پڕۆپاگەندەی جیهانی سەبارەت بە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەتی ئێران لەگەڵ ڕاستییەکان مەودای زۆرە و ئێران لەکۆبوونەوەی کۆگەی  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستەکانی خۆی ڕادەگەیەنێ .

سەرۆکی کۆماری ئیسلاامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران  خوازیاری پەرەی پێوەندی وکاریگەر لەگەڵ  جیهان  وتیشی : قەیرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕێگەچارەی سەربازیی نییەو چارەسەرکرانی ئەم گرفتانە  وتووێژی  سیاسییە و پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش  پێویستی بە هاوکاریی هەموو وڵاتانە .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتا و دووهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە  تارانی بەرەو نیۆیۆرک  بە جێ هێشت.

سەرپەیڤ