May 08, 2021 09:13 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسای شەمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەلەستینیی شەمەزار کرد

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، رۆژی شەممە گوتی : ئێران پەلاماری لەشکەریانی رژێمی داگیرکەری قودس بۆسەر مزگەوتی ئەقسا یەکەم رووگەی موسوڵمانان و شەھید و بریندارکردنی نوێژخوێنانی فەلەستینی لە دوایین ھەینی مانگی پیرۆزی رەمەزان و رۆژی جیھانیی قودس بە توندی شەرمەزار دەکات . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانکاریە ئاشکرایە لە دژی مرۆڤایەتی ووێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەھیدانی ئەم روداوە ، لە رێکخراوی نەتەوەکان و دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانی دیکە داوا دەکات ئەرکی بەبڕشتانەی خۆیان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئەم تاوانکاریە جەنگیە بەجێبێنن . 

لەشکەریانی زایۆنی ، دوینێ ھەینی ھەڵیانکوتایە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی و دوای داخستنی درگاکانی مزگەوتی ئەقسا ، شاڵاویان بردە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی . 

بە پێی ئەم راپۆرتە لانیکەم 53 فەلەستینی لەم پەلامارەدا بریندار بوون .

سەرپەیڤ