حوزه‌یران 19, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕژێمی زایۆنی هۆکاری تێرۆر و تێکدانی هەموو ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ هاوشانه ئیماراتییەکەی ڕایگەیاند، بوونی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە ناوچەکەدا ناسەقامگیری و نائەمنی لێکەوتووەتەوە و هۆکاری تیرۆر و تێکدانی هەموو ناوچەکەیە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە   حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات وتووێژی کرد و تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەولەویەتی دراوسێکان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لە زیادکردنی دیدار و ڕاوێژی دوو قۆڵی نێوان بەرپرسانی دوو وڵات کردەوە و بە بنەمایەک بۆ پەرەسەندن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی زانی .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت ئاسایش و پێشکەوتن بۆ دراوسێکانی و ناوچەکە بپارێزێت و دەستێوەردان و بوونی بیانییەکان بە زیانی  ئاسایشی ناوچەکە دەزانێت.

شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش  پێشوازی لە ڕاوێژکارییە بەردەوامەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و ئیماراتی کرد و ئاماژەی بە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کرد.

جەختیشی کردەوە کە ئیمارات رێگە بە هیچ کارێکی وێرانکەر نادات لە خاکەکەیەوە دژ بە وڵاتانی دراوسێی بکرێت و هەمیشە ئاسایشی دراوسێکانی لەبەرچاو دەگرێت.

 

سەرپەیڤ