حوزه‌یران 23, 2022 15:56 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھیان : ھیوادارین بە واقع بینیی ئەمریکا لە داھاتووی نزیک دا بە رێککەوتن بگەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیوادارین بە واقع بینیی لایەنی ئەمریکی بتوانین لە داهاتوویەکی نزیک دا لە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤیەن بگەینە خاڵی کۆتایی رێککەوتن .

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕێککەوتنی هاوکاریی هەمەلایەنە و درێژخایەنمان لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ کرد؛ هیوادارم بتوانین لە داهاتوویەکی نزیک دا لە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤیەن بگەینە خاڵی کۆتایی رێککەوتن . 

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها رێزی گرت لە  پشتیوانی بەردەوامی ڕووسیا لە درێژەی کارەکانی لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ بەرژەوەندی و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی: ڕێگە نادەین ڕژێمی زایۆنی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ش لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیە هاوبەشە دا لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی رایگەیاند، ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بە رێژەی 80% زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیار دۆلار.

وتیشی: نابێت ڕێگە بە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بدەین بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکسانیی سەروەریی گەلان بگۆڕن.

 

 

سەرپەیڤ