شوبات 24, 2023 20:48 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: سپای پاسداران کارنامەیەکی درەوشاوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تۆمارکرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی ئیمامی حسێن (ع) و ڕۆژی پاسدار وتی: ئەمڕۆ سپای پاسداران کارنامەیەکی درەوشاوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تۆمارکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلام، ڕۆژی هەینی، لە میانەی ڕێوڕەسمی یادی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمامی حسێین(ع) و ڕۆژی پاسدار لە نێو ئاپۆڕەی پاسدارانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) وتیشی: ئەمڕۆ دوژمنان لە بەر ناوی سپای پاسداران ھەڵدەلەرزن و کێشەیان لەگەڵ ئەم هێزە پیرۆزە ئەوەیە کە سپا بەدوای بەرگریکردن لە بەها ئیلاهییەکان و گەل و نیشتمانە.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ ئێمە ئاسایشی وڵات بە پێناوداری هەوڵەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەزانین، وتیشی: دوژمنان گەلێک جار ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانی ئیسلامییان تاقی کردووەتەوەو شکستیان هێناوە، بۆخۆشیان ئەمەیان ڕاگەیاندووە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە شکست دۆخی بەردەوامی دوژمنانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی ئیسلامی دا، وتیشی: بەرگریی پیرۆز، شەڕی ئابووری و شەڕی پڕوپاگەندە و ڕاگەیاندن ئەو بوارانە بوون کە دوژمنان هەمیشە شکستیان تیادا هێناوە.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزە چەکدارەکان لە هەموو شوێنێکی جیهان بە دوای ڕزگارکردنی وڵاتەوەن، جەختی لەوەش کردەوە کە: داعش و گروپە تیرۆریستییەکان بە دەستکردی ئیستیکبار بوون، بەڵام سپای پاسداران بە ئامادەبوونی خۆی بوو بە ئاسایش چێکەرو پێشینەیەکی درەوشاوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تۆمار کرد لەم ئاراستەیەشدا سەرداری شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» بوو بە پاڵەوانی شەڕی دژە تیرۆر.

سەرپەیڤ