کانونی دوھەم 17, 2024 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان و بنکەی مووساد وتی: ئەم هەنگاوە لە ئاراستەی بەرگریی هێزمەندانە لە مافی سەروەری و ئاسایشیی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەشێک لە سزادانی دادگەرانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بوو دژ بەو کەسانەی ئارامی و ئاسایشیی ئێران تێکدەدەن.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کردەوەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە ناوەندی سەر بە ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی "مووساد" لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە ئیدلیبی سوریا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پشتیوانی ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشیی ناوچەکە بووە و پێبەند بووە بە لەبەرچاو گرتنی مافی سەروەری و سیادە و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و لەگەڵ ئەوەش هیچ شک و گومانێکی نییە لە دەکارهێنانی مافی ڕەوا و یاسایی خۆی بۆ کردەوەی پێشپێگرانە دژ بەو سەرچاوانەی مەترسین لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها بەرگری لە ئاسایشی شاروومەندانی خۆی و سزادانی جەنایەتکاراندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەدا وتیشی: لە کاتێکدا دوژمن بە پلان و بەرنامە هەڵەکانی، دەستی داوەتە جەنایەتی دژ بە حکومەت و گەلی ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاستی بانی توانای هەواڵگریی خۆی، لە هەڵمەتێکی  ڕێک و ئامانجداردا، بنکەکانی جەنایەتکارانی ناس کردووە و بە تەقاندنی ورد و خاڵپێکانەی هەڵمەتی کردۆتە سەریان و ئەوەش بەشێکە لە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو کەسانەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئیران و ئاسایشی شاروومەندانی ئێران دەجوڵێنەوە. 

سەرپەیڤ