ڕەخنەی ئێران لە بڕدرانی ئەو یارمەتییانەی بە غەززە دەدرێن؛ ویژدانە نەخەتووەکان دادوەری دەکەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی گرت لەو وڵاتانەی کە لەم ڕەوشە نالەبار و قەیرانییەی شەڕدا یارمەتیدانی خەڵکی غەززەیان ڕاگرتووە و وتی: ویژدانە نەخەتووەکان دادوەری دەکەن.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە پێی هەواڵە فەرمییە بڵاوکراوەکان لە لایەن ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین (ئانڕوا)، هەژمارێکی بەرچاو لە وڵاتانی یارمەتیدەری ئاژانس، پرۆسەی یارمەتیدانی غەززەیان راگرتووە ، تەنیا لە بەر بانگەشەی نەسەلمێنراوی ڕژێمی زایۆنی کە ئیدیعای کردووە ژمارێک لە فەرمانبەرانی ئانڕوا یارمەتیی حەماسیان داوە لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا کە ئەوەش گاڵتەجاڕێکی تاڵ و پڕئازارە؛ ڕژێمی زایۆنی نزیکەی ٢٧ هەزار شاروومەندی فەلەستینی لە نزیکەی ١٢٠ ڕۆژدا کوشتووە، چەن هەزار کەسیان بێ سەر و شوێن کردووە و دەیان هەزار شاروومەندی فەلەستینییان بریندار کردووە و زیاتر لە ٨٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززەیان ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ کردووە.
ناوبراو تیشی: ئەم وڵاتانە واتە ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، فینلاند و هۆڵندا، جیا لە نیگەرانی دەربڕینی بێمانا و هەندێ کاردانەوەی سیاسیی بێسوود، هیچ بەرتەسکییەکیان بۆ پێوەندیی سیاسییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دانەنا و ئێستایش بەردەوامن لە هاوکاریی بازرگانی و ئابوورییان لەگەڵ ئەم ڕژێمە و تەنانەت هەندێکیشیان بەردەوامن لە یارمەتیدانی سەربازی و لۆجستیکی و دراویی ڕژێمی زایۆنی. بێگومان ویژدانە نەخەتووەکان دادوەری دەکەن.
دوابەدوای راگیردرانی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ئانڕوا تا ئیستا حەوت وڵاتی دیکە لەوان بەریتانیا، ئەڵمان، ئیتالیا، کەنەدا، ئۆسترالیا، فینلاند و هۆڵندایش یارمەتییە دراوییەکانیان بەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕاگرتووە؛ ئەم کردەوە دژەمرۆییە لە کاتێکدایە کە هیچکام لەم وڵاتانە لە هەمبەر چوار مانگ ژینۆسایدی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنی لە غەززە کاردانەوەیەکی زیاتر لە نیگەرانیی دەربڕینیان لە خۆ نیشان نەداوە.
بە پێی ڕێژە و ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ١.٩ ملوێن شاروومەندنی کەرتی غەززە لە جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنیدا ئاوارە بوونە کە ٨٥%ی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە پێک دێنن کە بەرەوڕووی قەیرانی تووندی دەرمان، ئاوی خواردنەوە و خۆراک بوونەتەوە و لە لایەکی دیکەوە ٦٠%ی ژێرخانەکانی غەززەیش تەواو لەناوچوونە.