نیسان 27, 2024 10:00 Asia/Tehran

وەزیرانی بەرەڤانیی وڵاتانی ئەندامی شانگهای، هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە دەمشقی سوریایان شەرمەزار کرد.

وەزیرانی بەرەڤانیی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای لە بیست و یەکەمین کۆبوونەوەیان لە ئاستانەی قەزاقستان وێڕای پێشوازیی کردنیان لە ئامادەبوونی وەزیری بەرەڤانیی وڵاتەکەمان وەک ئەندامی سەرەکیی ئەو رێکخراوە، بەکۆی دەنگ، پەلامارە ترۆریستییەکانی ئەم دواییە لە رووسیا، سوریا، پاکستان و هەروەها هێرشی رژێمی زایۆنی بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە دەمشقیان لە بەیاننامەی کۆتاییدا ئیدانەکرد و هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەو هەوڵە ترۆریستییانە.

وەزیرانی بەرەڤانیی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای هەروەها نیگەرانیان دەربڕی بەرامبەر گەشەی ترۆریزمی نێودەوڵەتی و هەڕەشەوگوڕەشە تازەکانی و جەختیان کرد لەسەر بەهێزکرانی پەیوەندییە بەرەڤانییەکانی وڵاتانی ئەندامی شانگهای.

سەرپەیڤ