حوزه‌یران 12, 2024 13:25 Asia/Tehran

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل پێملی جێبەججێکردنی تۆکمە، خێرا و بەسوودی بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتیی داد بکات.

عەلی باقری کەنی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لە سەر دەوری گرینگ و بەرپرسایەتیی حاشاهەڵنەگری ئەم ناوەندە بەرامبەر بە کوشتاری خەڵکی فەلەستین بە دەستی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل راشکاوانە ڕایگەیاند؛ کاتی ئەوە گەیشتووە کۆمەڵگای جیهانی بە هەموو تواناوە بێتە مەیدانەوە بۆ هاندن و پێمل کردنی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی بە جبەجێ کردنی خێرا و کاریگەری بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتیی داد.

باقری کەنی وتیشی: وتیشی: کراوە ڕاگرتنی دەروازەی ڕەفەح بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانە پێویستەکان بە بێ هیچ کێشە و تەگەرەیەک و هەروەها هەنگرتنی هەنگاوی کاریگەر بۆ دەستەبەرکردنی دەسڕا گەیشتنی بێکێشەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و لیژنەی راستیدۆزسەبارەت بە تۆمەتەکانی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی تەواو پێویستە.

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە  سکرتێری گشتیی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە ئەرکی ئەوەی لە ئەستۆدایە کە داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام بکات خۆ ببوێرن لە هاوکاری کردنی ڕژێمی دەسدرێژکاری ئیسراییل، لەبەر ئەوەی کە وەها هاوکارییەک دەتوانێ بە هاوبەشبوون و دەستێدابوون لە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە بێتە ئەژمار و هەر ئەو بەرپرسارییەتییە بخاتە ئەستۆیان. 

سەرپەیڤ