وشدارییدانی ئێران بە دوژمنی زایۆنی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کابینەی رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی، لەهەوڵی جێبەجێکردنی پیلانگەلی دوژمنکارانەی خۆیەتی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی: کابینەی رژیمی جەنایەتکاری زایۆنی، بێ ئابڕویانە نیازی کرێتی سازکردنی کنێسە لە مزگەوتی ئەقسا بێوشوێن دەگرێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو چەشنە لێدوان و گەڵاڵانە، لەحاند هەرچەشنە دەسدرێژکارییەک بۆسەر هەرێمی پیرۆزی مزگەوتی ئەقساو گۆبەندنانەوەی تازەی زایۆنییەکان لە بەزاندنی هێڵە سورەکانی ئۆممەتی ئیسلامی، وشداریی دەدا.
کەنعانی هەروەها وتی: لەسای بێداریی و هۆشیاریی ویژدانگەلی پاکی مرۆیی و نەفرەتی جیهانی بەرامبەر تاوانکاریی زایۆنییەکان، ئەمڕۆکە موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان، بە یەکدەنگ پشتگریی لە فەلەستین و مزگەوتی ئەقساو دادگەییکرانی تاوانکارانی زایۆنی، هاوار دەکەن.
"ئیتمار بێن گوێر"ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنیستی لە لێدوانێکی تازەدا ڕایگەیاندووە، بەتەمایە کنێسە لەنێو مزگەوتی ئەقسادا ساز بکات.