کانونی یه‌که‌م 17, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • ھێندێک ئامۆژگاری بۆ  خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشک

جەڵتەی مێشک یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی کە ئەگەر درەنگ هەستی پێ بکرێت مردن و تێکچوونی توانای مێشکی و جەستەی لێدەکەوێتەوە، دەتوانرێت ڕێگری لە توشبوون بەو نەخۆشییە بکرێت ئەویش بە ڕێککردنەوەی خووەکانی ژیانی رۆژانە.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی بەریتانی کۆمەڵێک ئامۆژگاری خستووەتە ڕوو ھەتاابە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بچوک لە خووەکانی ژیانی رۆژانەدا لە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک بەدوربن، ئەوانیش:

یەکەم: خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست، دورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس و دەوڵەمەند بە شەکر.

دووەم: ئەنجامدانی چالاکی رۆژانە و وەرزش کردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بۆ فراوان بوون و کرانەوەی بۆرییەکانی خوێن بەسوودە.

سێیەم: کەمکردنەوەی بڕی خوێ لە خۆراکەکاندا کە فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە مەترسی گیرانی بۆرییەکانی خوێن و جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.

چوارەم: وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە کێشان.

پێنجەم: لەپڕ و بەبێ هۆ زۆر دابەزینی کێشی جەستە کە BMI یان ٣٠یە و تایبەتە بە دیاریکردنی پێکەوەیی قەبارە و کێشی جەستە، ئەو جۆرکەسانە سێ هێندە زیاتر لە کەسانی کێش ئاسایی روبەرووی توشبوون بە جەڵتەی مێشک دەبنەوە، کە BMIی جەستەیان کەمترە لە ٢٥، ئەگەر بڕەکە لەوە زیاتر بێت بە کێش زیاد هەژمار دەکرێت.

شەشەم: دورکەوتنەوە لە شەکەتی و ماندوبوونی مێشک و جەستە، وەک کارکردنی بەردەوام و بیرکردنەوەی زیاد لە پێویست و فشاری سۆزداریی توند.

حەوتەم: کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەتایبەت ئەو کەسانەی گرفتی تەندروستییان هەیە لە شەکرەی خوێنیاندا، هۆکارە بۆ گیران و تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن.

هەشتەم: باش خەوتن، گرنگیدان بە کاتەکانی خەوتن وبەخەبەرهاتن بە جۆرێک کەسی ئاسایی نابێت لە شەش کاتژمێر کەمتر بخەوێت.