ئادار 06, 2022 11:01 Asia/Tehran
  • ئامێرێک بۆ دیاری کرانی ئاوی خواردنەوە

لێکۆڵەرانی زانکۆی «نۆرت وستێڕن» ئامێرێکی دەستییان چێ کردووە کە دەتوانێ پاک بوونی ئاو بۆ خواردنەوە تاقی و دیاری بکات.

ئەم ئامێرە ھێزمەندە بۆ تاقیکردنەوەی پیس بوونی ئاو بەکار دێت کە لە ماوەی چەند خولەکێک دا دەرەنجامەکەی پیشان دەدات.

ئامێرەکە لە ھەشت بۆریی چکۆلە چێکراوە کە کاتێک تۆڕێکی ئاوگەیاندن پیس بوونێک دیاری دەکات تیشکێکی سەوزی لێ دەر دەچێ. ئەگەر ڕادەی پیس بوونەکەی کەم بێت، بەس یەکێک لە بۆرییەکان سەوز دەبێت، بەڵام ئەگەر زۆر بێت،ھەر ھەشت بۆرییەکە چراکانی ھەڵ دەبێ و تیشکی سەوز بڵاو دەکاتەوە.

«ژولیۆس ب. لاکز» لە زانکۆی «نۆرت وستێڕن» و سەرپەرشتی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێت: ئەم بۆریگەلەمان بە جۆرێک چێ کردووە کە بە شێوەیەکی پلەبەندی کراو ئاستی پیس بوون دیاری دەکات. ئەو بوارییەی کە لە خوارترین پلەدایە بەردەوام لە ئەنجامی کەمترین ڕادەی پیس بوون ھەڵ دەبێ. ئینجا ئەگەر تەواوی بۆرییەکان ھەڵ ببن ئەوە وا دەر دەخات کە کێشەکە بەبڕشتانەیەو ڕادەی پیس بوونەکە زۆرە.

ئەم دەزگایە کارایی زۆرەو «ژولیۆس ب. لاکز» و گروپی لێکۆڵەرانی دەڵێن کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەم دەزگایە ھەلی تاقیکردنەوەی سادەو خێرای ئاو لە ماڵەکانیش دا بۆ خەڵک دەڕەخسێنێ. ئەم دەزگایە ھەروەھا بۆ لێکۆڵینەوەی مەیدانی، بۆ دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی کە لە ڕووی دەستڕاگەییشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاک توشی کێشەن و بۆ چیابڕو بیاوانگەڕەکان یان ئەو تاقمە گەڕۆکانەی کە بە نیازن ئاوی خواردنەوەی سەرچاوەکانی سەر ڕێگایان تاقی کەنەوە، ئامێرێکی بە بایەخ دێتە ئەژمار.