ئادار 19, 2022 12:48 Asia/Tehran
  • پێشگرتن بە پارکینسۆن بە ھۆی جۆرێک بۆماوەیی

لێکۆڵەرانی زانکۆی «ژنێڤ» لەم دواییەدا باسی ناس کردنی بۆماوەییەک کردووە کە دەتوانێ پێش بە نەخۆشیی پارکینسۆن بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسناو بە گێڕانەوە لە «تی ئەی»، نەخۆشیی پارکینسۆن جۆرێکە لە تەگەرە دروست بوون لە کاری مێشک دا کە شوێن لە سەر جووڵەی کەسانی توشبوو دادەنێت. نیشانەکانی نەخۆشیی پارکینسۆن بەرە بەرە دەر دەکەون و بە تێپەڕینی کات و ساتیش خراپتر دەبێت.

ئەم نەخۆشییە نزیکەی لە سەدا ٥٠ زیاتر لە ئافرەتان گیرۆدەی پیاوان دەبێت و ھۆکارەکەشی بۆ کۆمەڵێک بابەتی بۆماوەیی و ژینگەیی دەگەڕێتەوە. ئەم تەگەرە تێکەوتنەی کاری مێشکیش بە گشتی بە تێکچوونی «نۆرۆن»ەکانی «دوپامینرژیک» ئاشکرا دەبێت. تێکچوونی ئەم «نۆرۆن»گەلەش پێش بە گوێزرانەوەی سیگناڵەکانی کۆنترۆڵ کەری جوڵەی تایبەتیی ماسولکەکان دەگرن و لەم ڕووەوە ئەم بابەتەش دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەگەلێکی وەک لەرزینی ئەندامانی لەش.

«دوپامینرژیک» بە واتای پەیوەندی ھەبوون لەگەڵ گوێزەرەوەکانی دەماریی «دوپامین»ە ودوپامین گوێزەرەوەیەکی دەماریی باوەو ھەوێن و یان کردارەکانی «دوپامینرژیک» دەبنە ھۆی پەرەسەندنی چالاکییەکانی ھاوپەیوەند بە «دوپامین» لە مێشک دا.

لەم دواییەدا پسپۆڕانی زانکۆی «ژێتێڤ» ڕەوتی تێکچوونی «نۆرۆن»ەکانی «دوپامینرژیک»یان لێک داوەتەوەو بە شێوەیەکی تایبەتی لە سەر بۆماوەیی «Fer۲» چڕ بوونەتەوە. ھۆمۆلۆگی مرۆڤیی ئەم بۆماوەییە بەرنامە بۆ پرۆتینێک دادەڕێژێ کە زۆرێک لە بۆماوەییەکانی دیکە کۆنترۆڵ دەکات.

«ئێمیل ناگوشی» لە پسپۆڕانی ئەم تاقیکارییە وتوویەتی: لە ئێستادا ئێمە خەریکی تاقی کردنەوەی ڕۆڵی پارێزەرانەی ھۆمۆلۆگی «Fer۲» ین لە مشکەکانداو ئەوەی وا بۆمان دەرکەوتووە دەربڕی ئەوەیە کە ھەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێ ھەتا بیر لە پەرە پێ دانی شێوازێکی دەرمانیی تازە بکەینەوە بۆ توشبووانی نەخۆشیی پارکینسۆن.