نیسان 24, 2022 18:48 Asia/Tehran
  • ئەو ئاڵماسانەی وا چیرۆکی بوومەلەرزە دەگێڕنەوە

توێژەرانی ئەمریکی ھەوڵ دەدەن بە لێکدانەوەی ئاڵماسخکان، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بوممەلەرزە بدەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسناو بە گێڕانەوە لە سایمۆسوک، ئەو ئاڵماسانەی کە لە قوڵایی زەوی دا پێک ھاتوون، دەتوانن یارمەتیی پسپۆڕان بدەن ھەتا وەڵامی پرسیارێک بە مێژینەی چەندین دەیە بدەنەوە. پرسیارەکەش ئەوەیە کە داخۆم شلەکەکان ھیچ ڕۆڵێکیان لە دروست بوونی بوومەلەرزە لە قوڵایی زەوی دا ھەیە یان نا؟

لێکدانەوەی تازەی توێژەرانی دامەزراوەی زانستەکانی کارنگیی ئەمریکا کە لە سەر ئاڵماسەکان ئەنجامی گرتووە، ھێندێک بەڵگە لە بارەی ئەو شلەکانەی کە بە ھۆی ڕووبرگەلێکی زێوییەوە گوێزراونەتەوە دەخاتە ڕوو کە بە گوێرەیەوە حاشا لە ڕۆڵی شلەکەکان لە بەدی ھاتنی بوومەلەرزەدا ناکرێت.

ئاو مەرج نییە لە تەواوی بوومەلەرزە قوڵەکاندا ڕۆڵی ھەبێت، بەڵام مودێل چێکردنێکی «ستیڤن شایری» توێژەری باڵای ئەم پرۆژەیەو ھاوکارەکانی ئەوەیان دەرخستووە کە ھێندێک لە ڕووبەرەکانی زەوی ھێندە بە ساردی دەمێننەوە ھەتا ئاو بپارێزن و بیگوازنەوە. ئەوانە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەو بوومەلەرزە قوڵانەی کە لە ٥٠٠ ھەتا ٧٠٠ کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕوو دەدەن، بە شیمانەی زۆرەوە بەس لەو ڕووبەڕانە ڕوو دەدەن کە دەتوانن ئاو بگوازنەوە.