لەپە دەکرێتە پەنیر
حوزهیران 13, 2022 11:34 Asia/Tehran
لێکۆڵەران تێدەکۆشن لە لەپە(نەخوەشەر)، پەنیری گیایی بەرهەم بهێنن. ئەوان بنەما سەرەتاییەکانی ئاوەها پەنیرێکیان داهێناوە و ئێستا خەریکی بەرز کردنەوەی ئاستی تام و پێکهاتەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران لە سەرانسەری جیهان هەوڵ دەدەن بژاردەی گیایی خۆراکە بەتامەکان لە جیهان بدۆزنەوە و دروستی بکەن. ئێستا بڕیارە لە لەپە ، پەنیر بەرهەم بهێنن.
لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی کۆپێنهاگن بڵاو بووەتەوە، بووەتە سەرەتایەک بۆ بەرهەمهێنانی پەنیر لە پرۆتۆئینی نەخوەشەر. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەوان بنەمایەک لە لەپەی ترشاویان بەرهەم هێناوە کە وەکوو بنەمای بەرهەمهێنانی پەنیر بەکار دێت و دە لەسەد پرۆتۆئینی هەیە.
ھەڵبەت ئەبێ کاری زیاتری لەسەر بکرێت تا تام و پێکهاتەکەشی ببێتە هاوشێوەی پەنیری بەرهەم هاتوو لە شیر.