ته‌مووز 12, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • لە نزیکی گۆی زەوی؛ دوو گۆی گەورەی هاوشێوەی زەوی، دۆزرایەوە

مانگیلەی TESS کە هی ناسایە لەم دواییەدا دوو گۆی بەردینە و هاوشێوەی زەویی لە دەڤەری هەسارەکانی نزیکی ئێمە بینیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنتەوە، ئەو دوو گۆیە لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو لە دەوری ئەستێرەی سووری بچکۆلە لە مەودای 33 ساڵی تیشکی بە ناوی HD۲۶۰۶۵۵ دەخولێنەوە. ناوی ئەو گۆیانەش HD۲۶۰۶۵۵ b و HD۲۶۰۶۵۵ cە.

ئەو گۆیانە دوو گۆی گەورەی هاوشێوەی زەوین. بە شێوەیەک کە HD۲۶۰۶۵۵ b نزیک بە 1.2 ئەوەندە و HD۲۶۰۶۵۵c نزیک بە 1.5 ئەوەندەی ئەم گۆی خاکییەی ئێمەیە.

ھەڵبەت هێشتا نادیارە کە ئەو دوو گۆیە تا چ ڕادەیەک ھەلی ژیانی تێدا مسۆگەرە یان ئەوەی کە هەر ئەتمۆسفێریان هەیە یان نا. بەڵام دیارە هەر جۆرە نیشانەیەکی ژیان تێیاندا زۆر لەگەڵ ژیان لەسەر گۆی زەوی جیاواز دەبێت.