ئاب 20, 2022 17:56 Asia/Tehran
  • چینییەکان لەبوارێکی تری زانستیشدا پێش ئەمریکا کەوتنەوە

زانا چینییەکان ڕایانگەیاندوە، جۆرە موگناتیسێکی هایبریدیان پەرەپێداوە کە ژمارەیەکی پێوانەیی پێشوتری بۆ بەهێزترین بواری موگناتیسی جێگیر شکاندووە.

زانایانی ئەکادیمیای زانستیی چین (SHMFF) ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەم موگناتیسەی ئەوان پەرەیان پێداوە بوارێکی موگناتیسی بەردەوامی 45.22 تێسلای بەدەستهێناوە، کە ئەوەش دەیان هەزارجار لەموگناتیسی ئەو مەدالیایانە بەهێزترە کە بەبەفرگرەوە هەڵدەواسرێن.بەمشێوەیە موگناتیسی نوێ چینییەکە ئەو ژمارە پێوانەییەی پێشوی تێپەڕاندوە، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە (تاقیگەی نیشتمانی مەیدانی موگناتیسی بەرز - MagLab) لەساڵی 1999دا تۆمارکرابوو کە45 تێسلا بوو.باس لەوەشکراوە، ئەم دۆزینەوە دەرفەتی نوێ بۆ توێژینەوەو داهێنان دەڕەخسێنێت، بەوپێیەی ڕێگەی ئەوەدەدات پەرە بەبارودۆخی بەکارهێنراوی باو بدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەدیاردە فیزیاییە جۆراوجۆرەکان.شایانی ئاماژە پێکردنە MagLabی ئەمریکی ئێستاش خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بەهێزترین بواری موگناتیسییە کە تائێستا لەسەر زەوی دروستکراوە، لەساڵی 2019دا، موگناتیسی سوپەرکۆندێکتەر بۆ ماوەیەکی کورت لەکاتی پڕۆسەیەکی تاقیکاریدا هێزێکی 45.5 تێسلای بەدەستهێنا

سەرپەیڤ