تشرینی یه‌که‌م 15, 2022 00:19 Asia/Tehran
  • گوندە جوانەکەی «چوپانان»ی ئێران بناسە

چوپان لە زمانی فارسی دا بە واتای شوانەو چوپانان واتە گوندی شوانەکان، ئەم گوندە شوێنێکی گەشتیاریی ھەرە دڵڕفێنە بەس پێشنیارمان ئەوەیە کە لە پاییزاندا سەردانی بکەن.

«چوپانان» یەکێکە لە گوندە خشتینەکانی شاری نائین لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران، کە دەکەوێتە قەزای «ئەنارەک» و لە دوورایی ٣٠٠ کیلۆمەتریی شاری ئەسفەهان ھەڵکەوتووە.

گوندی «چۆپانان» ناسناوی ڕێکوپێکیترین گوندی جیهانی دراوەتێ، هۆکارەکەشی بۆ پێکهاتەی جوان و ناوازەی دەگەڕێتەوە چونکە خانووەکان بە ڕێکمەندییەکی تایبەتەوە لە پاڵ یەکدا ھەڵکەوتوون. بەردی بناغەی ئەم گوندە لە ساڵی ١٢٨٠ لەلایەن ئەو وشتروانانەی کە ھاتوچۆی ئەم مەڵبەندەیان کردووە دانراوە. پێکهاتەی گوندی «چوپانان» لە شێوەی شەترەنجەو بەجۆرێک ھەڵچنراوە کە هەموو کۆڵانەکان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە بەڵام ھیچیان چەقبەستوو نین. دانیشتوانی ئەم گوندە سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین و سیر و هەنار و شوتیی ئەبو جەهل گرنگترین بەرهەمی ئەم ناوچەیەن.خانووی خشتین و شوێنی مێژوویی و سروشتی تایبەت و ناوازەی  گوندی «چۆپانان»یان کردووە بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی ئێران.

گوندی «چوپانان» بەهۆی ئەوەی لە شۆرەکات دا ھەڵکەوتووە، زستانانی زۆر سارد و هاوینەکانی زۆر گەرمن و ئا بەم چەشنە دەکرێ بڵێین سەرەتای پاییز باشترین وەرزە بۆ سەردانی ئەم گوندەی جوانەی ئێران.

سەرپەیڤ