ئادار 25, 2023 21:54 Asia/Tehran
  • بۆچی چەکە دژە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی خۆڕاگری ھێندە کڵۆڵن؟

نھێنیی بێ توانا بوونی بەرگریی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەمبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی خۆڕاگری لە چی دایە؟

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە زۆر بچووکن و لە ئەنجامدا قەبارەیان لەوە گچکەترە کە ڕادارەکان بیانبیننەوە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی خۆڕاگری لە ئاستێکی زۆر نزمدا دەفڕن و تایبەتمەندییەکانی زەوی یارمەتییان دەدات بۆ خۆشاردنەوە.

هەروەها جوڵەیان لە ئاستێکی کەمتر لە ٢٠ مەتر ناس کرانی بەھۆی سیستمی بەرگرییەوە زۆر قورس و دژوار کردووە، ئەم  فڕۆکە وردانە گەلێک هەرزانن و بەهۆی لێکچوونی هەندێک لە پارچەکانیان لەگەڵ مۆدێلی بازرگانی و مەدەنی، دەکرێ بە شێوەیەکی بەربڵاوو لە ژمارەیەکی زۆردا بەرھەم بھێندرێن و بە بێ بەڕتەسکی بەرەو ئامانجەکان بھاوێژرێن.

بەزۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆتەقێنەوەکانی خۆڕاگری بە شێوەی «کات لینک» واتە (پچڕانی پەیوەندی لە گەڵ سەرچاوەی هەڵدانەکەی و جوڵانەوە بە ھۆی زیرەکیی دەستکردەوە)  کار دەکەن و دیارە ئەمەش وا دەکات سیستەمی بەرپەرچ دانەوەی لایەنی بەرامبەر بە تەواوی ناکاریگەر دەکات.

ئاستی وردبینیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆتەقێنەوەکانی خۆڕاگری زۆر لە سەرەوەیەو ئەم تایبەتمەندییەش یارمەتییەکی زۆری سەرکەوتوو بوونی ھەڵمەتەکانیان دەدات.

سەرپەیڤ