نیسان 25, 2023 17:20 Asia/Tehran
  • هیندستان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەبێتە پڕحەشیمەت ترین وڵاتی جیهان

لەم حەوتەیەدا هیندستان بە بازدانێک بەسەر چین دا دەبێتە پڕحەشیمەت ترین وڵاتی جیهان.

Image Caption

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنا، بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان، ژمارەی دانیشتوانی هیندستان تا کۆتایی مانگی ئاپریلی ٢٠٢٣ دەگاتە ملیارێک و ٤٢٥ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٨٥٠ کەس.

وەزارەتی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم پێشبینییەی پشتڕاست کردووەتەوە.

پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئەوەی کردبوو کە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە ژمارەی دانیشتوانی چین تێدەپەڕێت.

Image Caption

سەرەڕای بەروارە ڕاگەیەندراوەکان، ئەم نووسینگەیە ڕایگەیاندووە کە لێکدانەوەی ھەڵەی ڕێژەکان ئەوە بەدرۆ ناخاتەوە کە هیندستان دەکەوێتە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی پڕ حەشیمەتی جیهانەوە.

سندوقی حەشیمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا نزیکەی ٢.٩ ملیۆن زیاتر دەبێت لە ژمارەی دانیشتوانی چین.

Image Caption

یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهان کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانیان هەبووە، کەمبوونەوەی ژمارەی منداڵ بوون لە چین دا بووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان ڕێژەی لەدایکبوون لەم وڵاتەدا گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ساڵی ١٩٦١ەوە.

Image Caption

بەگوێرەی پێش بینیی نووسینگەی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش کۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی دانیشتوانی چین بۆ کەمتر لە یەک ملیار کەس کەمدەبێتەوە، بەڵام زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی هیندستان بۆ چەند دەیە بەردەوام دەبێت.

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، ژمارەی دانیشتوانی چین نزیکەی ملیارێک و ٤٢٢ ملیۆن کەسە کە ئەمەش لەچاو حەشیمەتی ئێستای ھیندستان گەلێک کەمترە.

Image Caption

سەرپەیڤ