پیویستی پەرەپیدانی ئاستی پێوەندی وبە ئۆپراسیۆن کرانی ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان
وەزیری پێوەندی وتەکنۆلۆژیای هەواڵگری لە دیدارلەگەڵ باڵوێزی عومان لە ئێران، لەسەرگرینگایەتی پێوەندی نێوان دوو وڵات ئاماژەی کرد ولەسەر پێویستی جمووجوڵی وپەرەپیدان وبەئۆپراسیۆن کرانی ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو پیداگری کرد
سەیید سەتارهاشمی وەزیری بەدالە وتەکنۆلۆژیای ئیتلاعات لەدیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم بن ئەحمەد ئەلومعینی " باڵوێزی عومان لە ئێران بەئاماژەدان بە نزیکایەتی فەرهەنگی نێوان خەڵکی دوو وڵات، ئەم نزیاکەیەتیەی بوارچێکەری هاوکاری لەبەشی پێوەندی وبەدالە وتەکنۆلۆژیا ونۆژەن کردنەوە زانی.
وەزیری پێوەندیەکان ، هاوکاری لە بواری ژێرخانەکانی پێوەندی وکۆرێدورەکانی نێودەوڵەتی بە یەکێ لە مژارە گرینگەکان بۆ هاوکاری دوو وڵات ڕاگەیاند ووتی: لە بەشی ترانزیتی نێودەوڵەتی کۆرێدوری هێند، عومان ، ئێران وڕووسیا دەتوانێ گرینگایەتی زۆری لە ناوچەدا هەبێت. باڵوێزی عومان یش لەم دیدارەدا بەئاماژەدان بە پیشکەوتنەکانی ئێران لە بەشەکانی تەکنۆلۆژیا بەپیی بایکۆتەکان ، ی"بە نیشانەی ڕاوەستاوی خەڵکی ئێران زانی وڕایگەیاند کەلەهاوکاری بەرامبەرلەنێوان دوو وڵات پیشوازی ئەکەین .