ئاب 17, 2025 15:30 Asia/Tehran
  • توێژینە‌وە‌یەکی نوێ؛ ساونا دژی خەڵەفانە

ئە‌وانە‌ی سە‌ردانە‌کردنی ساونایان (بە ئینگلیزی: sauna)کردووە‌ بە‌ نە‌ریت کە‌متر تووشی خە‌ڵە‌فان دە‌بن لە‌ داھاتوودا، توێژینە‌وە‌یکی نوێ وا دە‌ڵێ.

توێژەرانی زانکۆی ڕۆژھە‌ڵاتی فینلە‌ندا بە‌دواداچونیان بۆ تە‌ندرووستی ٢٠٠٠ پیاو کردووە‌ لە‌ماوە‌ی ٢٠ ساڵدا، تاکو لە‌ ھۆکارانە‌ بگە‌ڕێن کە‌ پە‌یوە‌ندیان بە‌ درووستبوونی خە‌ڵە‌فان و ئە‌لزە‌ھایمە‌ر ھە‌یە‌ تیایدا.

ئە‌وان بۆیان دە‌رکە‌تووە‌ ئە‌و پیاوانە‌ی ھە‌فتانە‌ ٤-٧ جار ساونایان کردووە‌، بە‌ ڕاددە‌ی ٦٠٪‏ کەمتر تووشی خە‌ڵە‌فان بوون لە‌ماوە‌ی ٢٠ ساڵدا، بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی ھە‌فتانە‌ یە‌ک جار و کە‌متر ساونایان کردووە‌. پێشوتریش توێژیە‌وە‌ ھە‌بوون دە‌ریانخستووە‌ ساوناکردن بۆ تە‌ندرووستی  دڵ باشە‌ و ئە‌گە‌ری مردن بە‌ ھە‌ر ھۆیە‌ک کە‌م دە‌کاتە‌وە‌.

پرۆفیسۆر جاری لاوکابین، سە‌رۆکی تیمی توێژینە‌وە‌کە‌، لە‌ بارە‌ی ئە‌نجامە‌ کۆن و نوێیە‌کانی سوودە‌کانی ساونا دە‌ڵێ: پێ دە‌چێی بە‌ ھە‌مان ڕێوشوێن سوود بە‌ دڵ و مێشک بگە‌یە‌نێ ( تە‌ندرووستی دڵ و بۆڕییە‌کانی خوێن کار لە‌ تە‌ندرووستی مێشک دە‌کات).

ئە‌و ھە‌روە‌ھا سوودە‌ دە‌رونیە‌کانی ساوناش بە‌ گرنگیە‌کی دیکە‌ ناو دە‌بات «ئە‌و ھە‌ستی باشی و خاوبونە‌وە‌یە‌ش کە‌ ساونا دروستی دە‌کات لە‌وانە‌یە‌ ڕۆڵی ھە‌بێ لە‌ پاراستنی تە‌ندرووستی مێشک و دڵ».

بە‌پشێکی دیکە‌ لە‌ پسپۆرانی دڵ لە‌وانە‌یە‌ ھۆکاری ئە‌و سوودانە‌ی ساونا بۆ دڵ و مێشک ئە‌وە‌ بێت کە‌ فشاری خوێن باشتر دە‌کات.

د. کلە‌یر واڵتن، بە‌ڕێوبە‌ری توێژینە‌وە‌کە‌ لە‌ کۆمە‌ڵە‌ی ئەلزە‌ھایمە‌ری بە‌ریتانی، دە‌ڵێ: « ساونا وە‌ھا دە‌بیندرێ کە‌ سووڕی خوێن باش دە‌کات و فشاری خوێن دادە‌بە‌زێنێ، ئە‌و دووانە‌ش دژی توشبوونن بە‌ ئە‌لزە‌ھایمە‌ر و خە‌ڵە‌فان».

دکتۆر واڵتن دە‌ڵێ: ئە‌وە‌ی تاکو ئێستا زاندراوە‌ ھە‌ندێک ھۆکار ھە‌ن دژی توشبوونن بە‌ خە‌ڵە‌فان، وە‌کوو:

وە‌رزش، خۆراکی تە‌ندرووست، ژە‌می فرە‌جۆر و دوورکە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە‌کێشان.

ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌کە‌ کە‌ ژۆرناڵی زانستیی «Age and Ageing» بڵاو بووتە‌وە‌ و ماڵپە‌ڕی ڕۆژنامە‌ی دە‌یلی تە‌لە‌گرافی بە‌ریتانی ئاماژە‌ی پێ کردووە‌.

سەرپەیڤ