کۆچی دوایی سیاسەتوانێکی کوردی تورکیا لە بەندیخانە
تهمووز 06, 2020 00:45 Asia/Tehran
ئەردینج تولای، سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە پاش تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی لە زیندانی تیپی F ی بتلیس نێردرابووە بەندکرانی نێو ماڵ ، کۆچی دوایی کرد.
تولای تەمەنی ٦٤ ساڵ بوو کە لە چەندین پارتی جیاوازی کوردی لەوانە پارتی ئازادی، پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان(BDP) و پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا(هەدەپە) ئەندام بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ دەستگیر و ڕەوانە زیندان کرابوو کە پاش چەند مانگ زیندانی، تووشی شێرپەنجە بوو و سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی ئازادکرانی بە هۆی نەخۆشیەکەی ، چەندین مانگ لە زیندان بەزۆرەملێ مایەوە.
ناوبراو کە دوای خراپتر بوونی باری تەندروستیی لە زیندان ئازاد و لە ماڵەکەی خۆی لە تاتوانی پارێزگای بتلیس زیندانی کرا، رۆژی شەممە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.