سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا: خەباتمان بەردەوام دەبێت ھەتا فەڵەستین بە مانای تەواو بە ئازادیی خۆی شاد دەبێتەوە
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە ھەڵوێسنێکدا بەرامبەر بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە گەلی چەوساوەی فەلەستین و بە دیاریکراوی غەززە، رایگەیاند: ئیسرائیل ھیچ یاسایەک ناناسێت و ئێمەش خەباتی خۆمان بەردەوام دەکەین ھەتا فەڵەستین بە مانای تەواو بە ئازادیی خۆی شاد دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی یەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئانادۆلۆی تورکیا، «فەخرەددین ئاڵتون» سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ داکۆکی کردن لە گەلی چەوساوەی فەلەستین رایگەیاند: لە گشت گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبین لە خەباتکردن بۆ فەڵەستین، ھەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ کۆتایی ھێنان بەم دڕندەکارییانەی ئیسرائیل کە ھیچ یاسایەک ناناسێت، خەباتمان بەردەوام دەبێت ھەتا فەڵەستین بە مانای تەواو بە ئازادیی خۆی شاد دەبێتەوە.
«فەخرەددین ئاڵتون» لەبارەی دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی وشکایی لەلایەن ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر رایگەیاند: ئیسرائیل بێ وەستان بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و کردەوە تیرۆریستییەکانی خۆی. ئیسرائیلی داگیرکەر، لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی وشکایی بۆسەر غەززە دەستپێکردووە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵانێکی دوورودرێژە کە بە شێوەیەکی نایاسایی گشت مافەکانی مرۆڤی خستووەتە ژێر پێی خۆی و گەماڕۆی خستووەتەسەر غەززە .
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە،لە گشت گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبین لە خەباتکردن بۆ فەڵەستین، ھەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ کۆتایی ھێنان بەو ھەڵوێست و دڕندەکارییانەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل کە ھیچ یاسایەک ناناسێت، خەباتمان بەردەوام دەبێت ھەتا فەڵەستین بە مانای تەواو بە ئازادی خۆی شاد دەبێتەوە، پێویستە ئەو داگیرکارییە دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت.