دەربڕینی ھیواداریی ئەردۆغان بۆ گەشەی پێوەندیی تورکیا و رژێمی زایۆنی
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب لە ئایندەیەکی نزیک دا ھیوای دەربڕی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە خەیاڵی زاڵبوون بەسەر ئەو کێشە زۆرانەی کە حکومەتەکەی ڕووبەڕووی بووەتەوە ، مانەوەی لە دەسەڵات و دووبارە شکستپێهێنانی نەیارانی سیاسی لە ناوخۆدا ، تاوانی زایۆنیەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین پشتگوێ خستووە و بەردەوامە لە ڕاوێژکردن لەگەڵیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق ، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە حکوومەتی تورکیا ڕوانگەیەکی ئەرێنی لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب هەیە و بەم نزیکانە هەنگاو دەنێین بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرزی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا، گەلی تورکیا بە زمانی بەڕۆژوو، لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ، خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیلیان سازدا و تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد .
بە واتایەکی تر، لە کاتێکدا حکومەتی ئەردۆغان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وتووێژ دەکات، گەلی موسڵمانانی تورکیا ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، لەوانە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا - یەکەم قیبلەی موسڵمانانی جیهان وپچڕانی پەیوەندی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لە داواکارییە گرنگەکانی گەلی موسڵمانی تورکیا لە حکومەتی ئەردۆغانە.