جەختکردنەوەی تورکیا لەسەر پێویستیی هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران
وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆتایی هاتنی ملھوڕایەتیی ئەمریکاو هەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی وزه له جیهاندا بە پێویست زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاژانسی تەسنیم، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە بڕیارەکەی «ئۆپێک پلاس» بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی رەش، رایگەیاند: ئەگەر دەتانەوەێت نرخی نەوت دابەزێت، بایکۆتەکانی سەر ئێران ھەڵوەشێننەوە.
«مەولود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ئەمریکا دژی عەرەبستانی سەعودیە لەبەر بڕیاردانی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، وتی: دەبینین وڵاتێک (ئەمریکا) لە بەر ئاوا بابەتێک هەڕەشەو گوڕەشە لە عەرەبستان دەکات ، وەھا ملھوڕیەک بە جوان نازانین.
ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لەو سزایانەش گرت کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون و وتیشی: ئەگەر دەتانەوێت نرخی نەوت لە جیهاندا دابەزێت، ئەو سزاو بایکۆتانەی کە بەسەر ئێرانتان سەپاندوون ھەڵگرن، بە هەڕەشەکردن لە وڵاتێک (عەرەبستان) کێشەکە چارەسەر ناکرێت.