کانونی دوھەم 16, 2023 18:31 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هەوڵەکانی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی

وەزیری دەرەوەی تورکیا هێشتا هیوای کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی ئەمریکیی هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «مەولوود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە باسی سەردانی بۆ ئەمریکای کرد لە داھاتوویەکی نزیکداو هیوای بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی «ئێف »١٦ و پارچەکانی لە ئەمریکا دەربڕی.

«مەولودچاوشئۆغڵو» ئاماژەی بەوەشکرد، لەم حەوتەیەدا لە گەشتەکەی ئەمریکای، ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەکات سەبارەت بە پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ لە ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، لە کۆتایی ئەم حەوتەیەدا دەچێتە واشێنگتۆن، ھەڵبەت نوبراو ھیچ ئاماژەیەکی بە وادەی ڕێکی سەردانەکەی نەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەمریکییەکان تورکیایان وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر بە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە، ئەم وڵاتەیان لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئێف ٣٥ وەلانا.

لە ئێستادا ئەمریکییەکان وەڵامێکی ڕوونیان بە تورکیا نەداوەتەوەو بڕیاردا لەسەر ئەم بابەتەیان بە نوێنەرانی کۆنگرێس سپاردووەو تورکیا ھەتا ئێستاش هیوادارە داواکارییەکەی جێبەجێ بکرێت.

سەرپەیڤ